Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری خاڵی گومرگیی كه‌ركوك ـ هه‌ولێری ده‌ستگیركرد


په‌یام 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری خاڵی گومرگیی كه‌ركوك ـ هه‌ولێری ڕاگه‌یاند.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستاپاكی كه‌ركوك بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌مرۆ هه‌ینی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ده‌سته‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری خاڵی گومرگیی كه‌ركوك ـ هه‌ولێری ده‌ستگیركردوه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كه‌ركوك ژماریه‌ك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی ده‌سته‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان، ڕه‌وانه‌ی خاڵی گومرگیی كه‌ركوك ـ هه‌ولێر كردوه‌.

 له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای  به‌دواداچونێكی زۆر، لێكۆڵه‌ره‌وانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ خاڵی گومرگی كه‌ركوك ـ هه‌ولێردا تپه‌ڕبوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌له‌ئێستادا  لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌: له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی ئاشكرابوونی چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ خاڵی گومرگی كه‌ركوك ـ سلێمانی، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی خاڵه‌ گومرگییه‌كه‌ ده‌ستگیركران.

556 جار خوێندراوەتەوە
19/10/2018

بابەتی زیاتر