Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌ كوشتنی‌ خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌یدا له‌توركیا پشتڕاستكرده‌وه‌

په‌یام

داواكاری گشتی عەرەبستانی سعودیە لەراگەیەنراوێكیدا رایگه‌یاند: رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لەناو كونسوڵخانەی سعودیە له‌ توركیا كوژراوه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵەوە بووە لەگەڵ كارمەندانی نێو كونسوخانەكە.

داواكاری گشتی عەرەبستانی سعودیە دانی‌ نا به‌ كوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لەنێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەئەستەنبوڵی توركیا هۆكاری كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسەش دەگێرێتەوە بۆ دروستبونی دەمەقاڵێیەك لەنێوان خاشقچی‌و كارمەندانی نێو كونسوڵخانەكە.

داواكاری گشتی عەرەبستانی سعودیە ئاشكراشیدەكات لەسەر روداوەكە 18 كەس دەستگیركراون كەسەرجەمیان رەگەزنامەی وڵاتی سعودیە- یان هەیە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: سعودیه‌ لەئاستێكی باڵادا كاری‌ لەسەر دۆسیەی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی كردووە‌و بە فەرمانێكی شاهانەش هەریەك لە جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی‌و راوێژكاری دیوانی شاهانەی سعودیەش لەپۆستەكانیان دورخراونەتەوە.

942 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر