Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سیناتۆره‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ سعودیه‌ له‌سه‌ر خاشقچی به‌گومانن

په‌یام

دوای‌ دانپێدانانی‌ سعودیه‌ به‌كوژرانی‌ جه‌مال خاشقچی‌، ژماره‌یه‌ك سیناتۆری‌ دیاری‌ ئه‌مریكی‌ گومانیان له‌ڕاستی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ سعودیه‌ ده‌ربڕی‌.

ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و پیرانی‌ ئه‌مریكا گومانیان له‌ڕاستی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ ڕیاز سه‌باره‌ت به‌كوژرانی‌ جه‌مال خاشقچی‌ ده‌ربڕی‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕیچارد بلومنسال سیناتۆری‌ دیموكراته‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ ده‌یانه‌وێت یاری‌ به‌كات بكه‌ن و خه‌ریكی‌ داڕشتنی‌ سیناریۆن بۆ ئه‌و تاوانه‌ی‌ ئه‌نجامیان داوه‌.

وتیشی‌ "پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێت".

لایخۆیه‌وه‌ بۆب كوركه‌ر سیناتۆری‌ كۆماریه‌كان و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران ڕایگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌و پرسه‌ ئه‌نجامبدات، هاوكات جیری‌ كونولی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا دانپێدانانه‌كه‌ی‌ سعودیه‌ی‌ به‌سینارۆیه‌كی‌ مافیایی‌ ناوبردو ڕایگه‌یاند، ڕیاز هه‌وڵی‌ پاراستنی‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌دات له‌دۆسیه‌ی‌ خاشقچیدا.

كاردانه‌وه‌ی‌ سیناتۆره‌كانی‌ ئه‌مریكا دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ سعودیه‌ دوای‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ هه‌فته‌ له‌ دیارنه‌مانی‌ ڕۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی‌، دواجار دانینا به‌كوژرانی‌ ناوبراودا له‌ناو كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یدا له‌ ئه‌سته‌مبوڵ.

384 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر