Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووتری‌ ئیسرائیل دانبه‌كوشتنی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا ده‌نێت

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووتری‌ ئیسرائیل دان به‌ كوشتنی‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا ده‌نێت كاتێك وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل بووه‌.


ئه‌یهود باراك سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووتری‌ ئیسرائیل ئاشكرایكرد كاتێك وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل بووه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ خوله‌ك و نیودا زیاتر له‌300 ئه‌ندامی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ كوشتووه‌.

پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ مه‌عاریفی‌ ئیسرائیلی‌ له‌سه‌رزاری‌ باراكه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ كوشتنی‌ ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس له‌و ماوه‌ كه‌مه‌دا له‌ڕێگه‌ی‌ هێرشێكی‌ ئاسمانیه‌وه‌ بووه‌.

 هه‌رچه‌نده‌ ناوبراو كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌27ـی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2008دا بووه‌، كاتێك 255 فه‌ڵه‌ستینی‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت و منداڵ و پۆلیسی‌ فه‌ڵه‌ستینیان تێدابووه‌، به‌هۆی‌ بۆردوومانێكی‌ ئاسمانی‌ سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ كوژراون.

باراك، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ له‌كرده‌یه‌كی‌ تری‌ سه‌ربازیدا به‌شداریكردووه‌ كه‌تێیدا ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامی‌ حه‌ماس كوژراوه‌، كه‌پێده‌چێت مه‌به‌ستی‌ له‌تیرۆركردنی‌ ئه‌حمه‌د جه‌عبه‌ری‌ جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ كه‌تیبه‌كانی‌ قه‌سام بێت، كه‌ له‌14ـی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2012 كرایه‌ ئامانجی‌ بۆردومانێكی‌ ئیسرائیلی‌، ئه‌مه‌ش جاری‌ یه‌كه‌مه‌ ئه‌یهود باراك به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌و هێرشانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

509 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر