Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان.. له‌ ڕووداوێكی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ردا زیاترله‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌ هیندستان زیاتر له‌ 50 كه‌س به‌هۆی‌ ڕووداوێكی‌ شێلانی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ش ڕووداوه‌كه‌ به‌كاره‌سات ناوده‌بات.

له‌ولایه‌تی‌ به‌نجابی‌ باكوری‌ هیندستان زیاتر له‌ 50 كه‌س به‌هۆی‌ ڕووداوێكی‌ شێلانی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، كاتێك شه‌مه‌نده‌فه‌رێك مه‌راسیمێكی‌ ئایینی‌ هیندۆسه‌كانی كردۆته‌ ئامانج، هاوكات له‌ڕووداوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ برینداربوون.

له‌وباره‌وه‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیسی‌ هیندستان به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رزی‌ ڕاگه‌یاند، له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ی‌ زۆر له‌ ئاماده‌بووان له‌سه‌ر هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ دانیشتوون، له‌وكاته‌دا شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر هاتووه‌و ئه‌و ڕووداوه‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

لایخۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ پۆلیس ڕایگه‌یاند به‌هۆی‌ یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ قوربانیه‌كان گوێبیستی‌ ده‌نگی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ نه‌بوون، هاوكات چه‌ند شایه‌تحاڵێك باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ری‌ یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی‌ شێلاوه‌، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی‌ دی‌ هاتووه‌و ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ كردووه‌ به‌ژێره‌وه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی‌ قوربانیه‌كانی‌ زیاتر كردووه‌.

202 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر