Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سڕه‌.. ئاماری‌ ژه‌هراوییبووانی‌ ئاوی پیس، له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

په‌یام

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌ پارێزگای به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون بۆ 114 هه‌زار كه‌س زیادیكردوه‌. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نووسینگه‌ی به‌سره‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسه‌وه‌، له‌ به‌سره‌ 114 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون". 

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌پێی ئاماره‌كان تاوه‌كو 22ی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵیش، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ له‌ به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س بوون.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌رچه‌نده‌ لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ  له‌ وه‌رزی هاوینه‌وه‌ داوایان له‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی و ئیداره‌ی خۆجێیی كردووه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌ په‌وه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ تائێستا كێشه‌كه‌ به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌پێی دواین ئامار ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌ پارێزگای به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون بۆ 114 هه‌زار كه‌س زیادیكردوه‌.

222 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر