Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەسەرپەرشتی د.عەبدولواحید رێکخراوێک بۆ لەئەستۆگرتنی خەرجی نەخۆش راگەیەندرا

په‌یام

له‌ژێر دروشمی‌ "زاد بۆ ژیانه‌وه‌ی‌ ئاده‌میزاد" رێكخراوی‌ زاد له‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌ندرا، كه‌ ڕێكخراوێكی‌ خێرخوازی‌ و هاریكارییه‌، تایبه‌ت ده‌كرێت به‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به‌ چارسه‌ری‌ قورس‌و درێژخایه‌ن هه‌یه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشكی‌ پسپۆر و خه‌ڵكی‌ بانگخواز و دیاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دامه‌زرێندراوه‌.

وته‌بێژی‌ ڕێكخراوی زاد ده‌ڵێت "ئامانج له‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پڕۆژه‌كه‌، هاوكاری‌‌و ده‌ستگیرۆیی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه‌ كه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری‌ قورس یاخود نه‌شته‌گه‌ریی‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ كه‌مده‌ست و هه‌ژارن".

وتیشی‌ "هاوكاری‌ نه‌خۆش به‌ جۆرێكه‌ كه‌ چاره‌سه‌رو هه‌موو رێكاره‌ پزیشكییه‌كانی‌ و چاره‌سه‌رو نه‌شته‌گه‌ریشی‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ بۆ دابینده‌كرێت".

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رپه‌شتیاری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌وان له‌م هه‌نگاوه‌یاندا پێویستیان به‌ هاوكاریی‌ پزیشكانی‌ پسپۆر و خه‌ڵكانی‌ خێرخوازیش هه‌یه‌".

4462 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر