Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: وردبینیکردن‌و بڕیاردان لەئەنجامی سکاڵاکان کۆتایی نەهاتووە

په‌یام

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وردبینیکردن و بڕیاردان لە ئەنجامی سکاڵاکان هێشتا کۆتایی نەهاتووەو ئەمڕۆ ناتوانن ئەنجامەكانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ 30 ی‌ 9 ی‌ په‌رله‌مان رابگەیەنن.

شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆن ناتوانێت ئەنجامە کۆتاییەکان رابگەیەنێت، بەوپێیەی وردبینیکردن و بڕیاڕدان لە ئەنجامی سکاڵاکان هێشتا کۆتایی نەهاتووە.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد، لە دوێنێ شەوەوە تۆمارکردنی فۆڕمەکان کۆتاییهاتووە، بەڵام ئەو راپۆرتەی خراوەتە بەردەست ئەنجوومەنی کۆمسیاران تەنیا ناوی قەوارە سیاسییەکانی تێدایە، بۆیە ئەوان وەك ئەنجوومەن داوایانکردووە ناوی کاندیدە دەرچووەکانیش بۆ راپۆرتەکە زیاد بکەن و جارێکی دیکە بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران بنێردرێتەوە.

 شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆن پێشبینی دەکات پڕۆسەی وردبینیکردنی راپۆرتەکە و بڕیاڕدان لەسەر ئەنجامی کۆتایی سکاڵاکان دوو رۆژی دیکە بخایەنێت.

312 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر