Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كورد پێویسته‌ بۆ 3 وه‌زاره‌ت به‌شداریی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق نه‌كات

په‌یام

دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت پێدانی 3 وەزارەت بەكورد ناهەقییەكی تەواو روونەو پێویسته‌ لایەنە كوردستانییەكان قبوڵی نەكەن‌و بەشداریی حكومەتی نوێی عێراقیش نەكەن.

وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق لەمیانی نوسینێكیدا ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر پشكی كورد لە حكومەتی عێراق 3 وەزارەت بێت، واتا 13.6 % ی حكومەت پێكدەهێنێت، له‌كاتێكدا بەراورد بەرێژەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق كورد 18% پێكدەهێنێت.

ده‌رباز محه‌مه‌د پێشیوایە پێدانی 3 وەزارەت بە لایەنی كوردی ناهەقییەكی تەواو روونەو "پێویستە لایەنە كوردستانییەكان بە هەموویانه‌وه‌ ئەمە قبوڵ نەكەن تاوه‌كو سەنگ‌و قورسایی راستەقینەی خۆیان نەبێت بەشداریی لەحكومەت نەكەن".

وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق، باسلةوةشدةكات دەكات هیچ كەس‌و لایەنێكی عێراقی لەسەر بەش‌و پشكی خۆی سازشی نەكردوە‌و ناشیكات.

420 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر