Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

برادۆست.. شەرو پێكدادان لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویدا

په‌یام

بەیانی ئەمرۆ هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەی چیادێل هێرشیان كردەسەر سوپای توركیاو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تۆپخانه‌كانی‌ توركیا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بۆردومانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كرد.
 
ئیحسان چەلەبی بەرێوەبەری ناحیەی سیدەكان بەپەیامی راگەیاند بەیانی ئەمرۆ هێزەكانی پەكەكە لە چیا دێل لە دەڤەری برادۆست هێرشیان كردە سەر سوپای توركیا و بەو هۆیەشەوە شەر و پێكدادان لە نێوان هەردوو لا روویداو توركیا ده‌ستی‌ به‌ تۆپبارانی‌ ناوچه‌كه‌ كرد، دوانیوەرۆی ئەمرۆش جارێكی تر سوپای توركیا ناوچەكەی تۆپبارانكردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێری پەیام، پەكەكە لە چوار لاوه‌ هێرشەكەی بۆ سەرسوپای توركیا ئەنجامداوە، سوپای توركیاش بەرزاییەكانی چیادێل و خەلیفان و  لێلكان و گەلی ڕەشیان تۆپباران و بۆردومان كرد، ئه‌وه‌ش ترس و دڵە ڕاوكێی لای هاوڵاتیانی ناوچەكە دروستكردووە.

سوپای توركیا لە مانگی 12 ی‌ 2017 ه‌وه‌ بنكەی سەربازیی لە سنووری برادۆست جێگیركردووه‌و ناوە ناوەش روبەرووبونەوە لە نێوان سوپای توركیا و پەكەكە روودەدات.

428 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر