Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ده‌په‌: پێشبینیده‌كه‌ین دادگای توركیا بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌ربكات

په‌یام

سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت پێشبینیده‌كه‌ن پێشئه‌وه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش بدات، دادگای توركیا بڕیاری ئازادكردنی ده‌ربكات.

ئایهان بیلگه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا له‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌باره‌ی دۆسیه‌ی‌ ده‌میرتاش چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی ئه‌رێنی له‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش ده‌چێت پێش بڕیاری دادگاكه‌ بڕیارێكی له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ن توركیا ده‌ربكرێت.

بیلگێن باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ پاش دوو ساڵ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسه‌كانی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌رچوونی بڕیارێكی وا له‌ دادگا ئه‌وروپییه‌كه‌وه‌، نه‌ك ته‌نها بۆ ناوخۆی توركیا، به‌ڵكو بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌ته‌كانی ناویشی گرنگه‌.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش-ی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ و چه‌ندین په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ و تا ئێستا ئازاد نه‌كراون.

381 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر