Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مشه‌و واده‌ی تۆماركردنی سكاڵا بۆ ده‌رچوانی‌ 12 ئاماده‌یی كۆتاییدێت

په‌یام

ئه‌مشه‌و واده‌ی تۆماركردنی سكاڵا بۆ ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی كۆتایی دێت، وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستییش ده‌ڵێت واده‌كه‌ درێژناكرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رچووانی پۆلی 12 ی‌ ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، ماوه‌ی تۆماركردن و پێشكه‌شكردنی سكاڵا له‌ سه‌عات (12)ی ئه‌مشه‌و كۆتایی دێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ ده‌رچووان ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ تۆماركردنی سكاڵاكانیان چونكه‌ ماوه‌كه‌ چیتر درێژ ناكرێته‌وه‌.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "تاكو ئێستا نزیكه‌ی (4500) ده‌رچووی 12ی ئاماده‌یی كه‌ كێشه‌ی وه‌رگرتنیان هه‌یه‌ سكاڵایان تۆماركردووه‌، بۆیه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌رچووان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی وه‌رگرتنیان هه‌یه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ پڕكردنه‌وه‌ی سكاڵاكانیان، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی به‌هه‌مان پاسوۆرد و یوزه‌رنه‌یم له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی رێگا زانكۆ".


297 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر