Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا، له‌ دێره‌زوور 65 مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی

په‌یام

له‌ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێك و ناوچه‌یه‌كی دێره‌زوور، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی بونه‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ناوخۆی سوریاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، دوێنێ له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا، فڕۆكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر مزگه‌وتی عوسمان بن عه‌فان له‌ ناحیه‌ی سوسه‌ی سه‌ربه‌ شاری دێره‌زووری سوریا ئه‌نجامداوه‌و، به‌وهۆیه‌وه‌ 16 كه‌سی سڤیلی گیانیان له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌ شیان ئاشكراكردوه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتی عه‌ممار بن یاسر له‌ ناحیه‌ی سوسه‌ی دێره‌زوورو، له‌ئه‌نجامدا 30 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه‌ دوانیان منداڵبوون گیانیان له‌ده‌ستداو، هه‌ر له‌هه‌مان ناحیه‌ 13 كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی له‌ هیرشێكی ئاسمانیی دیكه‌دا.

به‌پێی ئاماره‌كانیش، ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا له‌ ناحیه‌كانی سوسه‌ و حه‌ججین، به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، 65 هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی.


388 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر