Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین: ژنێک له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بەپەت خۆی خنکاند

په‌یام

پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20 ی‌ 10 ی‌ 2018، ژنێك له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به‌ قه‌ڵادزێ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "ئه‌و ژنه‌ ناوی (ش. ع. ن.)و لەدایکبووی ساڵی 1984ه‌و  پیشەی ژنی ماڵه‌وه‌یه‌".

پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: بە وتەی براگەورەی‌ ژنه‌كه‌، ماوەی دوو ساڵە ئه‌و ژنه‌ باری دەروونی ناجێگیرە و دایکی کوڕ و کچێکە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ پاش توێکاری بۆ تەرمی‌ ژنه‌كه‌ لەنەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، ته‌رمه‌كه‌ ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێکۆڵینەوه‌ بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لەسەر ڕوداوەکەش کەس دەستگیرنەکراوەو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

558 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2018

بابەتی زیاتر