Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ په‌سه‌ند كرد و شه‌وی رابردوو ئه‌نجامی‌ كۆتایی راگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنی‌ په‌سه‌ند كرد.

ئه‌نجامه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

هه‌ندرێن محه‌مه‌د وتی‌: "ده‌نگه‌كانی 96 بنكه‌ی ده‌نگدان كه‌ ده‌كاته‌ 119 هه‌زار ده‌نگ پووچه‌ڵكرانه‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ دهۆك 11 بنكه‌، له‌ سلێمانی 27 بنكه‌ و هه‌ولێر 59 بنكه‌ پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌".

ئەمەش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە:

1- پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان 686 هه‌زار و 70 ده‌نگ، 45 كورسی‌.

2-یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان 319 هه‌زار و 912 ده‌نگ، 21 كورسی‌.

3-بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 186 هه‌زار و 903 ده‌نگ، 12 كورسی‌.

4-جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی نوێ 127 هه‌زار و 115 ده‌نگ، 8 كورسی‌.

5-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 109 هه‌زار و 494 ده‌نگ، 7 كورسی‌.

6- لیستی‌ به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌) 79 هه‌زار و 434 ده‌نگ، 5 كورسی‌.

7-لیستی‌ سه‌رده‌م(حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان) 15 هه‌زار و 581 ده‌نگ، 1 كورسی‌.

8- لیستی‌ ئازادی (حزبی‌ شیوعی كوردستان) 8 هه‌زار و 63 ده‌نگ، 1 كورسی‌.

ئه‌مه‌ش كورسی پێكهاته‌كانه‌ کە 11 کورسییە: 

ھاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی: 3 كورسی

گه‌شه‌پێدانی توركمانی:  2 كورسی           

چاكسازی توركمانی:  1  كورسی

لیستی میلله‌ت:     1 كورسی

به‌ره‌ی توركمانی:  1 كورسی

لیستی رافیده‌ین:  1 كورسی

ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی

قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن: 1 كورسی بۆ فاهیك كه‌مال سه‌رانیان.


331 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر