Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌چوار كۆمسیار ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌



نوێنه‌رانی‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و گۆڕان له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران، ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

پاش ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ گشتیی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌، چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆن، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "به‌ درێژایی‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ لێبڕوانه‌ كاریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و شه‌فاف به‌ڕێوه‌ بچێت و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك ڕێكاریان له‌ كۆمسیۆن گرتووه‌ته‌ به‌ر".

نوێنه‌رانی‌ ئه‌و سێ‌ لایه‌نه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران ڕایانگه‌یاندووه‌ "له‌ ڕۆژانی‌ 28 و 30ی‌ مانگ كه‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت و گشتی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چووه‌، چه‌ندین پێشێلكاری‌ تۆمار كراون تا ئاستی‌ شكاندنی‌ سندووقی‌ ده‌نگدان و هێرش كردنه‌ سه‌ر كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆن و بریكاری‌ قه‌واره‌كان، كه‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌وه‌ش تۆماركردنی‌ هه‌زار و 45 سكاڵا بووه‌ له‌ كۆمسیۆن".

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "چاوه‌ڕاون بوون ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران به‌ بوونی‌ ئه‌و هه‌موو سكاڵا و سه‌دان سندووقی‌ ده‌نگدان كه‌ قردێله‌ی‌ سووریان لێ‌ دراوه‌، بتوانێت گۆڕانكاری‌ له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردندا بكات و، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واویش نه‌بێت، ئه‌وا نیمچه‌ دادگه‌رییه‌ك به‌رپا بكات و ده‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌كان له‌ ده‌نگه‌ ساخته‌كان جیابكاته‌وه‌".

ئه‌و چوار كۆمسیاره‌ ڕایشیانگه‌یاندووه‌ "له‌ كاژێر 11:00 ـی شه‌وی رابردوو به‌بێ بوونی ئه‌جێندای پێشوه‌خته‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕای ئه‌ندامان و ئه‌و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ تێبینییانه‌ی له‌سه‌ر كه‌موكووڕییه‌كانی فۆرمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نووسرابوون، بابه‌تی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌ ئه‌نجامی كۆتایی نین و پڕن له‌ كه‌موكووڕی و ناته‌واوی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم، خرایه‌ نێو باسی كۆبوونه‌وه‌كه‌". ده‌شڵێن "ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار داوایان كرد كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ ڕێچكه‌ی یاسایی خۆیدا بڕوات، به‌ڵام به‌بێ گوێدانه‌ داخوازییه‌كانی ئه‌وان و ئه‌و هه‌موو یادداشته‌ی له‌وباره‌وه‌ پێشكه‌شیانكردبوو، به‌ په‌له‌ و به‌بێ هیچ گفتوگۆیه‌ك خشته‌یه‌كی ئاماده‌كراوی پێشوه‌خته‌ خرایه‌ ده‌نگدان و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕێندرا، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان ئه‌و ئه‌نجامه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌".




404 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر