Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپەیمانی: كورسییەكەمان دراوە بەلایەنێكی دەسەڵات


په‌یام

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند، ئەو كورسییەی، كە بەپێی ئەنجامە بەراییەكان بەدەستیانهێنابوو، دراوە بەلایەنێكی سیاسی دەسەڵات، بەبێ‌ ئەوەی ناوی لایەنەكە بهێنێت.


هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری ئەوەشی راگەیاندووە " بەپێی ڕێژەی ٪85دەنگی جیاكراوە هاوپەیمانی كورسییەكی بەدەست هێنابوو، بەڵام لە ئێستاداو دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكان كورسییەكەی هاوپەیمانی دراوە بەلایەنێكی دەسەڵات".

هاوپەیمانی جەختیكردووەتەوە، كە دەنگەكانی ھاوپەیمانی ئاماژەن بۆ ئیرادەیەكی بەهێز بۆ پشتیوانیكردی هاوپەیمانی، وێڕای بەشدارینەكردن بەشێوازێكی فەرمی، بەڵام پێگەی هاوپەیمانی پێگەیەكی بەهێزە و جێگەی متمانەی هاوڵاتییانە‌و وەك هاوپەیمانی بەڵێنی بەردەوامی و سەرخستنی پرۆژەو دیدگای هاوپەیمانی دەدەین و كار دەكەین بۆ هێنانەدی تەواوی ئامانجەكان.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ئەیلوولی رابردوو بەرێوەچوو، كە شەوی شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆو راپرسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی راگەیاند.

837 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر