Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن: ئه‌نجامی بڵاوكراوه‌ی هه‌ڵبژاردن، قابیلی تانه‌ لێدانه‌

په‌یام

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم ئه‌نجامی‌ گشتیی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ ڕاگه‌یاند.

دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی‌ په‌سه‌ندكراوی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیارانه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ "پارتی‌ 45 كورسی‌ و، یه‌كێتی‌ 21 كورسی‌ و، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان 12 كورسی‌ و، نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ 8 كورسی‌ و، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ 7 كورسی‌ و، هاوپه‌یمانی‌ به‌ره‌و ئیسلاح 5 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه‌".
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌، ڕایگه‌یاند "ده‌نگه‌كانی 96 بنكه‌ كه‌ 119 هه‌زار ده‌نگ بووه‌، پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌، به‌ جۆرێك 27 بنكه‌ له‌ سلێمانی و، 59 بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و، 11 بنكه‌ له‌ دهۆك، ده‌نگه‌كانیان ئه‌ژمار نه‌كراوه‌".

وتیشی‌ "ئه‌نجامه‌كه‌ قابیلی‌ تانه‌ لێدانه‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ دادوه‌ریی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ها پاش په‌سه‌ندكردنی‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ دادوه‌رییه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردن".

745 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر