Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

برادۆست: شه‌ڕ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا روویدا


په‌یام

له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان و سوپای توركیا روویدا.


به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ په‌یامنێری په‌یام، چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی چیادێل هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازانی‌ توركیا، له‌ به‌رامبه‌ردا بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك سوپای توركیا ئه‌و ناوچانه‌ی تۆپباران كرد.

ئیحسان چه‌له‌بی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ په‌یامی راگه‌یاند به‌یانیی دوێنێ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ چیادێل له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای توركیا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ر و پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوو لا رویدا و توركیا ناوچه‌كه‌ی تۆپبارانكردوه‌.

 ئیحسان چه‌له‌بی راشیگه‌یاند دوانیوه‌رۆی دوێنێ جارێكی تر سوپای توركیا ناوچه‌كه‌ی تۆپبارانكرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌راوكێی لای دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌.
 به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یامنێری په‌یام په‌كه‌كه‌ له‌ چوار لاوه‌ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوپای توركیا  ئه‌نجام داوه‌ و سوپاش به‌رزایه‌كانی چیادێل و خه‌لیفان و لێلكان و گه‌لی ڕه‌شی بۆردومان كردوه‌.

378 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر