Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ مه‌هزه‌له‌و گاڵته‌جاری ناو ده‌بات


په‌یام

نه‌وه‌ی نوێ‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 30ـی‌ ئه‌یلولی‌ 2018ـی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ مه‌هزه‌له‌ ناوی‌ ده‌بات و ده‌ڵێت "  ئەم ئەنجامە گاڵتەجاڕییە راگەیاندراوانە، کە پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتیی ٢١ کورسی-یان ھێناوە، ھەڵبژاردنە گاڵتەجاڕییەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٢ی عیراقمان بیردەخاتەوە، کە ١٠٠% دەنگدەرانی عیراق بەشدارییان تێدا کرد و سەدام حسێنیش رێژەی ١٠٠%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی ھێنرا. بۆیە، چەندە دەنگەکانی ئەوکاتی سەدام حسێن راست بون، دەنگەکانی ئێستای پارتی و یەکێتیی و ژمارەی کورسییەکانیشیان، بە ھەمان ئەندازە راستن ".


راگەیاندراوێک لە جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"وە

دەربارەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پارلەمانییەکەی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨، جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"، بەمجۆرە ھەڵوێستی فەرمیی خۆی بۆ رایگشتیی کوردستانیی و عیراقی و نێودەوڵەتیی رادەگەیەنێت:

یەک/ ئێمە لە جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"، ئەم ئەنجامانە رەتدەکەینەوە و بە بەشێک لەو مەھزەلەیەی دەزانین کە ٢٧ ساڵە جوت حزبی دەسەڵات لە ھەرێمی کوردستان دا، بۆ سوکایەتیکردن و ساختەکردنی دەنگی راستەقینەی ھاونیشتمانیانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامیدەدەن.

دووم/ ئەم ئەنجامە گاڵتەجاڕییە راگەیاندراوانە، کە پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتیی ٢١ کورسی-یان ھێناوە، ھەڵبژاردنە گاڵتەجاڕییەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٢ی عیراقمان بیردەخاتەوە، کە ١٠٠% دەنگدەرانی عیراق بەشدارییان تێدا کرد و سەدام حسێنیش رێژەی ١٠٠%ی دەنگەکانی بەدەستھێنا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی ھێنرا. بۆیە، چەندە دەنگەکانی ئەوکاتی سەدام حسێن راست بون، دەنگەکانی ئێستای پارتی و یەکێتیی و ژمارەی کورسییەکانیشیان، بە ھەمان ئەندازە راستن.

- بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم دۆخە گاڵتەجاڕییە، کە پارتی و یەکێتیی دروستیان کردوە، داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی ئەو دوو حزبە دەکەین، گوتاری سیاسییمان یەکخەین بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم دۆخە و رێگریکردن لەم سوکایەتییەی ٢٧ ساڵە بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان و دامەزراوە دەوڵەتییەکان و سادەترین بنەمای دیموکراسی دەکرێن و بۆ ئەمەش لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی، ئەم سێ رێگاچارەیان لەبەردەمدایە:

١- کشانەوە لە پڕۆسەی کاری پارلەمانیی و دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی سیاسیی ھاوبەش بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی جوت بنەماڵە لە ھەرێمی کوردستان دا.

٢- دروستکردنی بەرەیەکی بەھێزی ئۆپۆزسیۆن لەناو کوردستان و دەرەوەی کوردستان و تەنانەت لەناو پەرلەمانی کوردستان دا، بۆ خۆئامادەکردن بۆ چوار ساڵی داھاتوو و دروستکردنی بەرەیەکی جەماوەریی بەھێز لەدژی ساختەکاریی و تاوانەکانی دەسەڵات لە ھەرێمی کوردستان دا.

٣- پەرتەوازەیی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی و شەریکایەتیکردنی ئەو ساختەکاریی و تاوانانەی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان کردویانە، کە بەمەش دەبنەوە بەشێک لەم دەسەڵاتە و درێژەدان بەو تاوان و ناھەقییانەی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێن.

ئێمە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ"، ھەر شەریکایەتیکردنێکی دەسەڵات لەگەڵ پارتی و یەکێتیی دا رەتدەکەینەوە و ئامادەی کاری ھاوبەشین لەگەڵ ئەو ھێزانەی دەرەوەی دەسەڵات دا، چ بۆ کشانەوە بێت لە پەرلەمان، یان بۆ دروستکردنی کاری ھاوبەش لەدژی دوو حزبی دەسەڵات.

هیوادارین بە زوترین کات هێزەکانی (گۆڕان،کۆمەڵ،یەکگرتو) هەنگاو بنێن بۆ دروستکردنی ئەم بەرەیە و روبەروبونەوەی پارتی و یەکێتی.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ
٢١/١٠/٢٠١٨

634 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر