Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كگرتوو: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و تانه‌ی لێده‌ده‌ین


په‌یام

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌بارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تییایدا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.


له‌به‌یاننامه‌كه‌داهاتووه‌ :دوای چاوەڕوانیەكی زۆر و تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 دا ، بەهۆی زۆری پێشێلكاریەكان و ساختە كاریەكانی دوو لایەنەكەی دەسەڵاتەوە ، سەرئەنجام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم كە نەیتوانی متمانەی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەدەست بهێنێ ، بەڵكو زۆرینەیەكی سادە و بەشێوەیەكی كرچ و كاڵ و لە نیوە شەودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند..

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتوودا هاتووه‌: ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەم ئەنجامانە پەسەند ناكەین و تانە یان لێ دەدەین و هەموو ڕێكارێكی یاسایی بۆ ڕەتكردنەوەی دەگرینە بەر..

یه‌كگرتوو سۆپاس و دەست خۆشی ئاراستەی ئەندامە خاوەن هەڵویستەكانی كۆمسیۆن ده‌كات كە هەوڵی جدییان داوە لە پێناو ئەنجامدانی پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی خاوێن و دوور لە ساختەكاری و دەست تێوەردان و ئامادە نەبوون واژووی خۆیان بخەنە سەر ئەنجامەكان.


370 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر