Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا: له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كشێینه‌وه‌

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كشێته‌وه‌. لای‌ خۆیشیه‌وه‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئیدانه‌ی‌ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كات كه‌ زیانی‌ بۆ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی مه‌ودا مامناوه‌ند كه‌ له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ڕووسیا واژوو كراوه‌، ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا ڕێزی‌ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ گرتووه‌، به‌ڵام ڕووسیا ساڵانێكه‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ پێشێلده‌كات و، باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكایش دانوستانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا نه‌كردووه‌".

تره‌مپ وتیشی "ڕێگه‌ ناده‌ن ڕووسیا ئه‌و چه‌كانه‌ به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ ئه‌مریكا ڕێگه‌ به‌ بوونیان نادات، هه‌ر بۆیه‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ و لێی‌ ده‌كشێنه‌وه‌".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریی‌ ئه‌وه‌شی‌ دا "ئه‌گه‌ر ڕووسیا و چین ئاماده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ نه‌بن، ئه‌وا ئه‌مریكا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌كاته‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سێرگی ڕیابكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، له‌ وه‌ڵامی‌ تره‌مپدا ڕایگه‌یاند "له‌ پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی ستراتیژی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌، ئیدانه‌ی درێژه‌دان به‌و هه‌وڵانه‌ ده‌كه‌ن".

ڕیباكۆڤ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكای‌ به‌ "هه‌نگاوێكی زۆر مه‌ترسیدار" ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی واشنتۆن فشار له‌ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی‌ پێ بده‌ن".


668 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر