Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با، عێراق ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌كات

په‌یام

حكومه‌تی‌ عێراق به‌ئامانجی زیادكردنی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ وزه‌ و كاره‌با یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانی‌و ئه‌مریكیه‌كان واژۆ ده‌كات.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، دوو یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای سیمنس-ی ئه‌ڵمانی و جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لیكتریكی ئه‌مریكی واژۆ كردوو به‌ ئامانجی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ له‌ وڵات و په‌ره‌پێدان به‌ ژێرخانی وزه‌ له‌ عێراق.

له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندووه‌، یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمنسی ئه‌ڵمانی نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ماهه‌نگی له‌خۆده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له‌ عێراق له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا.

هاوكات وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌ڕال ئه‌لیكتریكی ئه‌مریكی به‌ ئامانجی پاڵپشتیكردنی تێڕوانینی حكوومه‌تی عێراقه‌ بۆ په‌ره‌پێدان به‌ كه‌رتی وزه‌ و په‌ره‌پێدان به‌ ئابووری نیشتمانی له‌ رێگه‌ی یارمه‌تی له‌ به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌.

له‌ ئیستادا بڕی به‌رهه‌می كاره‌بای عێراق 11 مێگاواته‌، ئه‌مه‌ش له‌خواستی ناوخۆیی كه‌متره‌ به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا كه‌ خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌گاته‌ 21 مێگاوات.


361 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر