Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌سه‌دا 40 زیاتره‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش زیاتره‌ له‌ سه‌دا چل.

عه‌بد زه‌هره‌ هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تێكڕای رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌ باكوور و رۆژئاوای وڵات له‌سه‌دا 41 كه‌.

عه‌بد زه‌هره‌ هینداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ رێژه‌ی بێكاری له‌و ناوچانه‌ به‌ر له‌وه‌ی بكه‌ونه‌ ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش نه‌ده‌گه‌یشته‌ له‌سه‌دا 20.

ئه‌م ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق پشتی به‌ستووه‌ به‌ رووپێوییه‌ك كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار ئه‌نجامیداوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رووپێوییه‌كی نوێی له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان كردووه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.


337 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر