Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دووسبه‌ی‌ توركیا ورده‌كاری كوشتنی جه‌مال خاشقچی بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌یام

توركیا ورده‌كاری دۆسیه‌ی‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی سعودیه‌ له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، بڵاوده‌كاته‌وه‌.

(ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌، ورده‌كاری كوشتنی (جه‌مال خاشقچی) ڕۆژنامه‌نووسی سعودی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا كه‌ هاوكات سه‌رۆكی پارتی دادو گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته‌شه‌، وتی: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكمدا له‌به‌رده‌م كوتله‌ی‌ دادو گه‌شه‌پێدان له‌ په‌ڕله‌مانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز باس له‌ ورده‌كاری كوشتنی (جه‌مال خاشقچی) ده‌كه‌م.

ئه‌م قسانه‌ی‌ ئه‌ردۆغان له‌ وته‌یه‌كیدا هات كه‌ له‌میانی كردنه‌وه‌ی هێڵێكی نوێی میترۆی ئه‌سته‌نبوڵ پێشكه‌شیكرد و وتی: له‌و ورده‌كارییه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ بۆچی له‌و كاته‌دا كه‌ خاشقچی له‌ كونسوڵخانه‌كه‌دا بوو 15 كه‌س له‌ سعودیه‌وه‌ هاتوون بۆ توركیا، ئه‌ی‌ بۆچی 18 كه‌س له‌ سعودیه‌ ده‌ستگیر كراون..؟.

ئه‌ردۆغان وتی: پێویسته‌ ورده‌كاریی هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاشكرا بكرێن.


385 جار خوێندراوەتەوە
21/10/2018

بابەتی زیاتر