Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. به‌له‌مێكى تری كۆچبه‌ران ژێر ئاو كه‌وت


په‌یام

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی گومبەتی سەربە بۆدڕوم لە پارێزگای موغڵا، بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوت و نزیکەی ٢٠ لە سەرنشینانی رزگارکران. 

دوای ئەوەی کە هاوار بۆ بە هاناوەچوونیان لە نزیک کەناراوەکانی گومبەت بیسترا، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و هێزەکانی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.


بەلەمەکە کە بە تەواوەتی ژێرئاوکەوتبوو، درێژییەکەی شەش مەتر و نزیکەی ٣٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو کە ژمارەیەکیان مناڵ و ژن بوون.

تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئەو کەسانەیەن رزگارکرد کە لە سەرە ئاوەکە چاوەڕێی بەدەمەوەچوون بوون و بۆ ناو بەلەمەکانیان گواستنەوە. هاووڵاتییانی ناوچەکەش هاوکاریی رزگارکردنی کۆچبەرە نایاساییەکانیان کرد. 

610 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر