Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كگرتوو: به‌شداری حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ناكه‌ین و ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن


په‌یام

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری 22/10/2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا رایانگه‌یاند كه‌ به‌شداری‌ حكومه‌تی‌ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناكه‌ن و ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنیشیان ره‌تكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیشدا هاتووه‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دوای تاوتیًكردنی ئه‌نجامی راپرسی كادیران و ئۆرگانه‌كانی حزب، بریاری دا به‌وه‌ی كه‌ یه‌كگرتوو له‌م خوله‌دا به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ناكات و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن درێژه‌ ده‌دات به‌ خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی خۆی له‌ پێناو به‌شداربوونی كارا له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه‌ و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌ره‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ..

 

949 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر