Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ هه‌ولێر: مامۆستایه‌كی ئاینی خۆی كوشت


پۆلیسی‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: مامۆستایه‌كی‌ ئایینی‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌یدا به‌ فیشه‌ك كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "سه‌ر له‌ به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10، له‌ شاری‌ هه‌ولێر مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، له‌ مزگه‌وتی‌ شێخ مسته‌فا، به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان "ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ له‌نێو ژووری‌ خۆی‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا به‌ تفه‌نگی‌ كڵاشینكۆف كۆتایی‌ به‌ ژیانی‌ خۆی‌ هێناوه‌".

به‌پێی‌ لێدوانی‌ وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر "كوڕه‌كانی‌ مامۆستا عه‌بدوڵڵا به‌ پۆلیسیان ڕاگه‌یاندووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ باوكیان تووشی‌ نه‌خۆشیی‌ ده‌روونی‌ بووه‌ و، باری‌ ده‌روونیی‌ ناجێگیر بووه‌".

وتیشی‌ "لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌".

مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، پێشنوێژ و وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ شێخ مسته‌فا له‌ شاری‌ هه‌ولێر، له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1947ه‌ و ماوه‌ی‌ سالێكه‌ خانه‌نشین كراوه‌، به‌ڵام هه‌ر به‌ شێوه‌ی‌ گرێبه‌ست له‌و مزگه‌وته‌ پێشنوێژیی‌ كردووه‌".


2510 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر