Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن: هه‌ر كورسییه‌كی‌ په‌رله‌مان پێویستی‌ به‌ 15 هه‌زار و 392 ده‌نگ هه‌بووه‌


په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم، ورده‌كارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای‌ كرد: هه‌ر كورسییه‌كی‌ په‌رله‌مان پێویستی‌ به‌ 15 هه‌زار و 392 ده‌نگ هه‌بووه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمیی‌ خۆی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ به‌شداربوو له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ملیۆنێك و 845 هه‌زار و 979 ده‌نگده‌ر بووه‌، به‌و پێیه‌ش ڕێژه‌ی به‌شداری‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ 59% بووه‌".

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كۆمسیۆن بڵاوی‌ كردوونه‌ته‌وه‌ "116 هه‌زار و 383 ده‌نگی پووچه‌ڵ و، 42 هه‌زار و 432 ده‌نگی به‌تاڵ هه‌بوون".

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگانه‌ش كه‌ به‌هۆی‌ سكاڵاكانه‌وه‌ ئه‌ژمار نه‌كراون، كۆمشسیۆن ڕایگه‌یاندووه‌ "119 هه‌زار و 617 ده‌نگ كه‌ سكاڵای سووریان له‌سه‌ر بووه‌، ئه‌ژمار نه‌كراون".
به‌و جۆره‌ش له‌ كۆی ده‌نگه‌كان ملیۆنێك و 567 هه‌زار ده‌نگ ئه‌ژمار كراون و، 278 هه‌زار ده‌نگیش ئه‌ژمار نه‌كراون، هه‌ر بۆیه‌ نرخی یه‌ك كورسیی په‌رله‌مان 15 هه‌زار و 392 ده‌نگ بووه‌".

ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چوار نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، به‌هۆی‌ ساخته‌كاریی‌ زۆر و تێپه‌ڕاندنی‌ سكاڵاكان له‌لایه‌ن نوێنه‌ركانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌، ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌.

418 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر