Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو توركیا رێكه‌وتن وورده‌كاری كوژرانی خاشقچی ئاشكرابكه‌ن


په‌یام

دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئاشكرای‌ كرد "له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی و قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ و دوایین پێشهاته‌كانی سووریا تاوتووێ كراون".

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ده‌ڵێت "هه‌ردوو سه‌رۆك هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێت دۆسیه‌ی‌ جه‌مال خاشقچی‌ به‌ سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ ئاشكرا بكرێت".

هه‌روه‌ها تره‌مپ و ئه‌ردۆغان جه‌ختیان له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌ردوو وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی هاریكارییه‌كانی نێوانیان كردووه‌ته‌وه‌.
ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش نه‌خشه‌ ڕێگای په‌یوه‌ست به‌ مه‌نبه‌ج  و بایه‌خی ڕێككه‌وتنی ئیدلب بووه‌.

471 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر