Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانیاری زۆرتر له‌سه‌ر كه‌یسی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی بڵاوده‌كرێته‌وه‌



تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە لە گرتەکاندا دەردەکەوێت،  لە دووی ئەم مانگە، گومانلێکراوێک بە جلوبەرگەی خاشقچی لە دەرگای پشتی کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ ھاتووەتە دەرەوە.

تۆری ھەواڵیی "سی ئێن ئێن" رایگەیاندووە کە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە گیراون لە سەرچاوەیەکی دیاری تورکی کە ناوی ئاشکرا نەکردووە دەست کەوتووە و ئاماژەی بەوەداوە کە، ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بە بەشێک لەو بەڵگانە دادەنرێت کە تیمی لێکۆڵەری تورکی لە بارەی رووداوەکە، لێکۆڵينەوەی لەسەر دەکەن.

"سی ئێن ئێن" ئاشکرایکردووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا، کەسێکی گومانلێکراو بە ناوی مستەفا مەدەنی دەردەکەوێت کە لێکۆڵەران دەڵێن یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی" کەتیبەی کوشتن" و لە ریاز بۆ کوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقچی نێردرابوو".

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، مستەفا مەدەنی دوای ئەوەی لە دەرگای پێشەوە دەچێتە نێو کۆنسۆڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، دوای چوار کاتژمێر بە جلوبەرگی جەمال خاشقچی لە دەرگای پشتی کۆنسوڵخانەکەوە دێتە دەرەوە".

تۆری "سی ئێن ئێن" لە سەرچاوەکەی گواستووەتەوە کە مستەفا مەدەنی تەمەن ٥٧ ساڵ کە لە لەش و لار بە جەمال خاشقچی تەمەن ٦٠ ساڵ دەچێت، رەوانەی ئیستانبوڵ کرابوو بۆ ئەوەی دوای کوشتنی، رۆڵی خاشقچی بگێڕێت، ئەویش وەک ھەوڵێک بۆ داپۆشینی رووداوەکە.

بەپێی ئەوەی لە کامێرا چاودێرییەکانەوە گیراوە، دوای ئەوەی بە چەند کاتژمێرێک خاشقچی دەچێتە نێو کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، دواتر مستەفا مەدەنی بە جلوبەرگەی خاشقچی لە دەرگای پشتی کۆنسوڵخانەکەوە دێتە دەرەوە و دەچێتە ناوچەی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد ناوەڕاستی ئیستانبوڵ.

سەرچاوەکە ئەوەشی گوتووە: "رووداوەکە پێویستی بە بەڵگە نییە و ھەڵسەنگاندنەکانی ئێمەش بۆ رووداوەکە لە شەشی ئەم مانگەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە، رووداوەکە کوشتنی بە ئەنقەستە و تەرمەکەش لە کۆنسوڵخانە گواستراوەتەوە".

1084 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر