Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ به‌شداری له‌ رێوره‌سمی شیعه‌كان؛ عێراق ڤیزای به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئێرانی داوه‌


په‌یام

بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی‌ ئه‌ربه‌عینیه‌ی شیعه‌كان، عێراق ڤیزای به‌ نزیكه‌ی‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئێرانی داوه‌.

شه‌هریار حه‌یده‌ری‌، سكرتێری ناوه‌ندی ئێرانیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌ربه‌عین، ڕایگه‌یاند "كاروباری پێدانی ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی ئێرانی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی 30ی تشرینی یه‌كه‌مدا، له‌ كونسووڵخانه‌كانی عێراق و كرماشان و ئه‌هواز و مه‌شهه‌د و تاران و 20 نوێنه‌رایه‌تیی كاتی، به‌ڕێوه‌چوون".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ڤیزاكانی ئه‌ربه‌عین ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی سیستمی سه‌ماحه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر كراون و، تا ئێستاش زیاتر له‌ ملیۆنێك و 450 هه‌زار هاووڵاتیی ئێرانی ڤیزایان وه‌رگرتووه‌".

به‌ قسه‌ی‌ سكرتێری ناوه‌ندی ئێرانیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌ربه‌عین "ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی ساڵی پار له‌ میانی ڕێوڕه‌سمی ئه‌ربه‌عیندا سه‌ردانی كه‌ربه‌لایان كردبوو، دوو ملیۆن كه‌س بوون".

ئه‌ربه‌عین، چله‌ی‌ شه‌هیدبوونی‌ ئیمام حسێنه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی‌ 30ی‌ ئه‌م مانگه‌، شیعه‌كانی‌ عێراق و ئێران و ناوچه‌كه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی‌ مه‌راسیمی‌ تایبه‌ت به‌و یاده‌، ڕوو له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.

322 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر