Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوریا.. شه‌رڤانانی هه‌سه‌ده‌ چوونه‌ ناو شارۆچكه‌ی سوس له‌ دێره‌زوور


په‌یام

هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ كۆتا قۆناغی گه‌رده‌لولی جزیره‌دا چونه‌ ناو شارۆچكه‌ی سوس له‌ سنوری دێره‌زور له‌ سوریا. 

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی قۆناعی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لولی جزیره‌ دژی چه‌كداره‌كانی داعش هێزه‌كانیان چونه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ی سوس له‌ دێره‌زۆر، كه‌ پێگه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌ له‌ سوریا و عێراق.

له‌ به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌سه‌ده‌ ئاشكرای كردوه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌دا شه‌ڕێكی قورس له‌ ئارادایه‌ و هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌ویی كردن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لولی جزیره‌ كه‌ له‌ رۆژی (10)ی ئه‌یلوله‌وه‌ دوا قۆناغی ده‌ستی پێكردوه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌و (40) رۆژدا (901) چه‌كداری داعش له‌ دێره‌زور كوژراون.

253 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر