Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌كان گرفتی كه‌می بینای قوتابخانه‌و مامۆستای خوێندنی كوردی هه‌یه‌


په‌یام

له‌دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ڕه‌وشی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات. له‌ ئێستاشدا به‌هۆی گرفتی كه‌می بینای قوتابخانه‌ و مامۆستاوه‌ خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كاندا كه‌ووتوه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند" خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌وحكومه‌تی هه‌رێمیش به‌رپرسه‌ له‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی خوێندن له‌ كه‌ركوكدا"
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌ كوردیه‌كانی سنوری داقوق و خورماتوو داخراون و هاولاَتیانیش قوتابیه‌كانیان له‌ خوێندی كوردی ده‌رده‌هێنن و ده‌یانێرنه‌ قوتابخانه‌ عه‌ره‌بیه‌كان"

 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ پارێزگای كه‌ركودا 15 قوتابخانه‌  به‌ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه‌ رووخێنراون. به‌لاَم تائێستا درووست نه‌كراونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ش قوتابخانه‌ی دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی به‌ شوێن خۆیدا هێناوه‌.

325 جار خوێندراوەتەوە
22/10/2018

بابەتی زیاتر