Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه‌


پەیام
سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ تاووتوێی‌ چه‌ند پرسێكی‌ ناوخۆیی‌ و هه‌ڵوێست له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ده‌ستپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پاش ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دێت، سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجامی‌ ده‌نگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و، پرسی‌ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن و، چه‌ند بابه‌تێكی‌ ناوخۆیی‌ تاوتووێ‌ ده‌كات.

ته‌وه‌رێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و هه‌ڵوێستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.

پێشتر ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: نوێنه‌رانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمسیاران بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ساخته‌كارییه‌كان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنیان تێپه‌ڕاندووه‌ و، سكاڵاكان به‌گوێره‌ی‌ پێویست لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

289 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر