Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 50 هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


په‌یام

به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی مافی‌ مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018 وه‌ تا ئێستا لانیكه‌م 50 هاوڵاتی كورد به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی به‌ جێماوی شه‌ڕ له‌ سنووره‌كانی كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی، كه‌ 14 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 36 كه‌سی دیكه‌شیان برینداربوون و یان ئه‌ندامێكی له‌شیان له‌ ده‌ستداوه‌.


له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌:  به‌راورد به‌ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو ئاماری قوربانیان له‌سه‌دا 16 زیادی كردووه‌، به‌جۆرێك ساڵی ڕابردوو و له‌ ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوو 42 حاڵه‌ت تۆماركرابوو و له‌ كۆی ئه‌و 42 حاڵه‌ته‌ش ته‌نیا پێنج كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستدابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌سه‌دا 64ه‌و نۆ حاڵه‌ت زیادی كردووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو,  زۆرترین  ڕێژه‌ی قوربانیان له‌ پارێزگای سنه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ 22 حاڵه‌ت بووه‌و به‌هۆیه‌وه‌  هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 14 كه‌سیش برینداربوون.
هاوكات له‌ كۆی ئه‌و 50 كه‌سه‌ 20 كۆڵبه‌رو 11 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی و چوار چالاكی ژینگه‌پارێز و سێ كرێكار و جووتیار بوون قوربانی، هه‌روه‌ها 12 كه‌سیش له‌ قوربانییه‌كان مین هه‌ڵگر و كارمه‌ندی ئیداره‌ی مین و كه‌سانی سه‌ربازی بووه‌.

دوای سێ ده‌یه‌ له‌ ته‌واوبوونی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، مینه‌ چێندراوه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ هێشتا له‌ كوردستان قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

305 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر