Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌ویجه‌.. سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه‌ له‌ژێر زه‌ویدا خۆی حه‌شاردابوو؛ ده‌ستگیركرا


په‌یام

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق له‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ داعشی‌ ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ژێر زه‌ویدا خۆی‌ شاردبووه‌وه‌.


فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئاشكرای‌ كرد "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ گوندی‌ قه‌هاره‌ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی پارێزگای‌ كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی‌ داعشی‌ ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ حه‌شارگه‌یه‌كی‌ ژێر زه‌ویدا خۆی‌ شاردووه‌ته‌وه‌".
 فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی گرته‌ی‌ ڤیدیۆیی‌ ساتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ داعشی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ ناوی‌ سه‌باح حاتم سلێمانه‌ و، له‌ناو ڕێكخراوی‌ داعشدا نازناوی‌ ئه‌بو ته‌ڵحه‌ بووه‌".
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ پۆلیسی فیدراڵی‌، "ئه‌بو ته‌ڵحه‌ به‌رپرسی‌ ئه‌و تیمانه‌ی‌ داعش بووه‌ كه‌ له‌ سنووری‌ جه‌به‌ل حه‌مرین و كه‌ركووك هێرشیان ئه‌نجام داوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ داعش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ چه‌ند زانیارییه‌كی‌ هه‌واڵگری‌ بووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ جه‌بل حه‌مرینه‌وه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌".

پاش نزیكه‌ی‌ ساڵێك له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ مووسڵ و ڕاگه‌یاندنی‌ كۆتایی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ داعش له‌ ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان و هاووڵاتیان، به‌ تایبه‌ت له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركووك.

555 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر