Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: خاشقچی‌ بووه‌ته‌ قوربانی‌ تاوانێكی‌ وه‌حشیانه‌


په‌یام

سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌یدا وورده‌كاری‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچی‌، رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گری‌ سعودی‌ له‌ناو كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ئاشكرا كردو رایگه‌یاند، "ئەو بەڵگە و زانیارییانەی کە تا ئێستا دەرکەوتوون ئەوە دەردەخەن کە جەمال خاشقچی بووەتە قوربانیی تاوانێکی وەحشییانە".


سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، (كوشتنی خاشقچی) تیمێك له‌ كۆنسوڵخانه‌ و تیمێكی دیكه‌ش له‌ دارستانی به‌لگراد و یاڵۆڤا كاری پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن". و ووتیشی‌"سەرداپۆشینی دڕندەییەکی لەمجۆرە (تاوانی جەمال خاشقچی)، خوێن لە ویژدانەکان دەهێنێت".

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ده‌پرسێت"بۆچی ته‌لاری كۆنسوڵگه‌ری یه‌كسه‌ر نا، به‌ڵكو چه‌ند رۆژێك دواتر به‌ رووی لێكۆڵینه‌وه‌دا كرایه‌وه‌. له‌ كاتێكدا كوشتن له‌ ئارادا بوو، بۆچی ئه‌و هه‌موو لێدوانه‌ لێكدژه‌ دران. بۆچی هێشتا ته‌رمی كه‌سێك دیار نییه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی دان به‌ كوشتیندا نراوه‌. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌رمه‌كه‌ی دراوه‌ته‌ تێوه‌گلاوێكی ناوخۆیی (توركیا). ئه‌گه‌ر وایه‌ ئه‌و تێوه‌گلاوه‌ ناوخۆییه كێیه‌".

ئەردۆغان داواشیكرد "داواکاریی من ئەوەیە کە ١٨ کەسەکە لە ئیستانبوڵ دادگایی بکرێن". ووتیشی‌ " ویژدانی مرۆڤایەتی تەنها ئەو کاتە ئاسوودە دەبێت کە هەمووان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت لەو کەسەی فەرمانی داوە تا ئەو کەسەی جێبەجێیکردووە".

سه‌رۆكی‌ توركیا راشیگه‌یاند "شكانه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر چه‌ند كارمه‌ندێكی ئاسایش و هه‌واڵگریدا، نه‌ ئێمه‌ دڵنیا ده‌كات نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ كوشتارێكی سیاسییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌بێت پێویسته‌ هاوبه‌شانی تاوانه‌كه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ هه‌بن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان ووتیشی‌ "ئه‌و كوشتنه‌ له‌ نێو ته‌لاری كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه‌ ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ خاكی سعوودیه‌ دابندرێت، به‌ڵام نابێت له‌ بیر بكرێت ئه‌وێ ناو سنووری كۆماری توركیایه‌و جگە لەوەی جەمال خاشقچی هاووڵاتیی سعوودیەیە، ئەوەی کە رۆژنامەوانێکی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمە وادەکات بەرپرسیارییەتی نێودەوڵەتیی بخاتە سەر شانی ئێمە. تورکیا لەپاڵ مافەکانی سەروەریی خۆیدا، وەک نوێنەری ویژدانی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات".

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان روونیشیكرده‌وه‌ "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاوا (كوشتنی جه‌مال خاشقچی) هه‌ستیاردا زۆر گرنگه‌ به‌جۆرێك ئه‌نجام بدرێت كه‌ بچووكترین گومان نه‌كاته‌ سه‌ر رووداوی كوشتنه‌كه‌ و به‌ واتای وشه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌ر ئه‌نجام بدرێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ كوشتارێكی سیاسییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌بێت پێویسته‌ هاوبه‌شانی تاوانه‌كه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ هه‌بن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت".

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌ كۆتایی وته‌كانیشیدا ووتی‌ "(كوشتنی جه‌مال خاشقچی) له‌ رێگای میدیای جۆراوجۆره‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی چڕ به‌ڕێوه‌برا بۆ ره‌شكردنی وڵاته‌كه‌مان، هه‌ڵبه‌ستنی قسه‌ له‌سه‌ری و كردنه‌ ئامانجی. ئیمه‌ باش ده‌زانین كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ له‌لایه‌ن كێوه‌ و به‌ چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجامدران. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵی تیرۆركردنانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر شكۆی وڵاته‌كه‌مان، هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانمانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌كان به‌ بارمته‌ نه‌گرت و ناتوانێت به‌ بارمته‌ی بگرێت".


932 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر