Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماوه‌ی سكاڵا بۆ ده‌رچووانی خولی دووه‌می‌ 12 ی‌ ئاماده‌یی‌ درێژده‌كرێته‌وه‌

په‌یام

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا جارێكی تر ده‌رگای سكاڵا به‌ڕووی قوتابیاندا بكاته‌وه‌و ڕاشیده‌گه‌ینێت كه‌ جیاوازی نیوان قوتابیانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ سێ نمره‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ به‌م پێیه‌ش سیستمی له‌سه‌دا 70 بۆ خولی یه‌كه‌م و له‌سه‌دا 30 بۆ خولی دووه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌ینێت: بڕیاریانداوه‌ جیاوازی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌ نێوان خولی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌ (3) نمره‌ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌كات و سیستمی سكاڵاكه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوه‌ له‌ هه‌ر به‌شێك به‌پێی پێویست سیستمه‌كه‌ خۆی كورسی بۆ ده‌رچووانی خولی دووه‌م زیادده‌كات، تا جیاوازی نێوان كه‌مترین كۆنمره‌ی هه‌ردوو خول دێته‌ كه‌متر له‌ 3 نمره‌.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن وتوویه‌تی:  ئه‌و (860) ده‌رچووه‌ی،كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌شه‌كانیان نه‌ناردبوو ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و (5200) ده‌رچووه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی سكاڵای یه‌كه‌مجار سكاڵایان تۆماركردبوو، ده‌توانن سود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و، به‌سكاڵاكانیاندا بچنه‌وه‌.

ئه‌و ده‌رچوانه‌شی خولی دووه‌م كه‌ ناویان له‌ هه‌ر شوێنێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌شوێنه‌كانیان ڕازی نین، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن  و هه‌ر ده‌رچوویه‌كی خولی دووه‌م، كه‌ پێشتر نه‌یتوانیوه‌ سكاڵا تۆمار بكات، له‌ ماوه‌ی دیاریكراو ده‌توانێ سكاڵای خۆی تۆمار بكات.

 كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵا تۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی خولی دووه‌م، له‌ ڕێكه‌وتی 25ی ئه‌م مانگه‌ كاراده‌بێت و تا 30 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.

289 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر