Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ینه‌وا.. ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیلێك 6 كوژراو و 39 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، 6 كه‌س كوژران و 39ی دیكه‌ برینداربوون.

ملازم عه‌بدولقادر زیاب جبوری ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی‌ گه‌یاره‌ له‌ باشووری موسڵ ته‌قییه‌وه‌.

به‌ گوته‌ی عه‌بدولقادر زیاب جبووری له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌، چوار هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ و دوو سه‌رباز كوژران و 39 هاوڵاتی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه‌یان داخستووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ به‌ڵام ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ پۆلیسی‌ نه‌ینه‌وا، چه‌كدارانی‌ داعشی به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ تۆمه‌تباركرد.


471 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر