Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران: مه‌رجی‌ پێشوه‌ختمان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزی‌ دوولایه‌نه‌ نیشاندا.

محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ژاپۆنی‌ ڕاگه‌یاند: ئێران مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا رێز له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بگرێت.

زه‌ریفی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا میكانیزمێكیان بۆ پاراستنی سیسته‌می بانكی ئێران و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 5ی تشرینی دووه‌م كاریان پێده‌كرێت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ریان دانه‌نێت.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیشدا وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان له‌ به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران و به‌مجۆره‌ش به‌ سه‌ر سزاكاندا زاڵ ده‌بن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ وابڕیاره‌ له‌ پێنجی‌ مانگی‌ داهاتوو قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردن و له‌و قۆناغه‌دا ئه‌مریكا ڕێگری‌ له‌ هه‌نارده‌كرنی‌ نه‌وتی‌ ئێران ده‌كات و تارانیش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ توند ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری‌ ڕێگری‌ له‌ هه‌نارده‌كرنی‌ نه‌وتی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌.


560 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر