Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ لووتكه‌ی سووریا كه‌ له‌ ئیستانبوڵ سازده‌كرێت

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌باره‌ت به‌ لووتكه‌ چوار قۆڵییه‌كه‌ی سووریا كه‌ بڕیاره‌ 27ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت رایگه‌یاند لووتكه‌ی سووریا یه‌كێك ده‌بێت له‌ هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ توركیا خوازیاری هاریكاریيه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا ئه‌رێنیانه‌ نزیك ببێته‌وه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌ كێشه‌ی سووریا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، وتیشی "هه‌رچه‌نده‌ له‌ لووتكه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی دیكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌چڕی باس له‌ بابه‌تی سووریا ده‌كرێت".

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد بۆچوونی هه‌موو وڵاتان و هاوكارییه‌كانیشیان وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر لێره‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك، به‌یاننامه‌یه‌كی باشی هاوبه‌ش ده‌رچێت ئه‌وا ده‌بێته‌ په‌یامێكی گرنگ بۆ هه‌موو جیهان.


226 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر