Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب‌و حیجاب له‌ فه‌ره‌نسا پێشێلكارییه‌

په‌یام

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری فه‌ڕه‌نسا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب و حیجابی ئیسلامی به‌ پێشێلكاری دژی مافه‌كانی مرۆڤ  ناوده‌بات‌و و داوا له‌ پاریس ده‌كات به‌ بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه‌.

لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ فه‌ڕه‌نسا شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی پاساو بۆ بڕیاره‌كه‌ی بهێنێته‌وه‌، و ماوه‌ی 180 رۆژ مۆڵه‌تی داوه‌ به‌ پاریس هه‌تاوه‌كو ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی ڕێوشوێنێكی گرتووه‌ته‌به‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه‌. 

لیژنه‌كه‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان نییه‌ به‌ بانگه‌شه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب پێویسته‌ و گونجاوه‌ له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌. 

لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ 18 پسپۆڕی سه‌ربه‌خۆ پێكدێت و جه‌ختی‌ له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بریاره‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان بگونجێت.

هێشتا فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه‌.


541 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر