Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرێكی‌ سعوودیه‌: به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خاشقچییه‌وه‌ سعوودیه‌ كه‌وتووه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌

په‌یام

كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچیی‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ سعوودی‌ به‌رده‌وامن، وه‌زیرێكی‌ سعوودیه‌ش ده‌ڵێت "كوشتنی‌ خاشقچی سعوودیه‌ی رووبه‌ڕووی‌ قه‌یران كردووه‌ته‌وه‌".

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعوودیه‌ دانی‌ به‌وه‌دا نا كه‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خستووه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌مریكی‌ و ئه‌ورووپی‌ بایكۆتی‌ كۆنفرانسی‌ داڤۆسی‌ بیابانی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانیان كرد كه‌ له‌ سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانيش سه‌رۆككۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: به‌پێی به‌ڵگه‌كان كوشتی خاشقچی كارێكی پلان بۆ داڕێژراو بووه‌ و، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانی داوه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ جێبه‌جێیان كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌ توركیایه‌.

1214 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2018

بابەتی زیاتر