Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر به‌بێ ریكڵامكردن زۆرترین ده‌نگی‌ هێنا


په‌یام

سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پۆسته‌رو فلێكسێك بڵاوبكاته‌وه‌ زۆرترین ده‌نگی‌ نێو لیسته‌كه‌یی‌‌ و دووه‌م ده‌نگی نێو حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و یه‌كه‌م ده‌نگی سه‌ر لیسته‌ ئیسلامییه‌كانی به‌ده‌ستهێناو پێنجه‌م ده‌نگی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو.

به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌ی‌ كه‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، 42 هه‌زارو 459 ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌و ئه‌نجامه‌ش سۆران عومه‌ر پێنجه‌م ده‌نگی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كه‌م ده‌نگی‌ نێو لیسته‌كه‌ی‌ و دووه‌م ده‌نگی نێو حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و یه‌كه‌م ده‌نگی سه‌ر لیسته‌ ئیسلامییه‌كانی بووه‌. 

سۆران عومه‌ر له‌باره‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت، سوپاسی خوادەکەم، پاشان سوپاسی متمانەی ئێوە، کە بەبێ ھەلواسینی ھیچ ریکلامێک ٤٢ ھەزارو ٤٥٩ دەنگی ئێوەو پێنجەم دەنگی ھەرێمی کوردستانم بەدەستھێنا، بەبێ ئەوە کوڕی ھیچ سەرکردەو بەرپرسێک بم، کوڕی پیاوێکم گەر خۆی نەناسێنێ نازانن بابی منە، بەبێ ئەوەی لەھیچ عەشیرەتێک بم، بەبێ ئەوەی کوڕی ھیچ ناوچەیەکی سنورداری دیارکراو بم، من کوڕی ھەموو بنەماڵەو خێزان و شارو گوندو گەڕەکێکم من بەرپرسیارێتی دەنگی ئێوەم وەک خزمەتکاری ئێوە وەرگرتووە، سوپاس بۆ متمانەتان .

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ 30ـی ئه‌یلوولی 2018 به‌ڕێوه‌چوو؛ به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردنه‌وه‌، 109 هه‌زار ده‌نگ و 7 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ناوی‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌:

1- سۆران عومه‌ر، 42 هه‌زار و 459 ده‌نگ
2- عه‌بدولستار مه‌جید، 19 هه‌زار و 143 ده‌نگ
3- عوسمان كانی كورده‌یی 10 هه‌زار و 862 ده‌نگ
4- هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی 4 هه‌زار و 179 ده‌نگ
5- موسلیم عه‌بدوڵا 4 هه‌زار و 072 ده‌نگ
6- به‌دریه‌ سیوه‌یلی 1 هه‌زار و 325 ده‌نگ
7- روپاك ئه‌حمه‌د 1 هه‌زارو 5 ده‌نگ 

5391 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر