Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گروپی‌ G7 داوا له‌ سعودیه‌ ده‌كات هاوكاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچی‌ بێت


په‌یام

وەزیرانی دەرەوەی ئەو حەوت وڵاتەی کە گەورەترین ئابووریان هەیە لەسەر ئاستی جیهان ( G7 ): "جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە کە چاوەڕوانین سعوودیە بەتەواوەتی هاوکاربێت لەگەڵ تورکیا و لێکۆڵینەوەیەکی باوەڕپێکراو و خێرا ئەنجام بدەن".


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G7 لەبارەی کوشتنی خاشقچییەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە .

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە کە چاوەڕوانین سعوودیە بەتەواوەتی هاوکاربێت لەگەڵ تورکیا و لێکۆڵینەوەیەکی باوەڕپێکراو و خێرا ئەنجام بدەن".

لە بەیاننەمەکەدا زیاتر هاتووە: "زۆر بە توندی ئیدانەی کوشتنی جەمال خاشقچی دەکەین لەنێو کۆنسوڵخانەی عەرەبەستانی سعوودیە لە ئیستانبوڵ. ئاشکراکردنی بکوژانی خاشقچی دەبیتە یەکەم هەنگاو. بەڵام ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە وەڵامی چەندین پرسیاریان بە بەتاڵی هێشتۆتەوە".

وه‌زیرانی ده‌ره‌ه‌وه‌ی G7 جەخت دەکه‌نه‌وه‌ لەوەی کە سعوودیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووداوی هاوشێوە روونەداتەوە هەنگاوی پێویست بنێت.

هەر لە بەیاننامەکە رایدەگەیەنێت کە ئەوەی بەسەر خاشقچی هاتووە نیشانەیەکە بۆئەوەی کە رۆژنامەنووسان بۆ دەربڕینی بیروڕاکانیان بە ئازادی پێویستیان بە پاراستن هەیە. 

441 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر