Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سعودی جێبه‌جێده‌كات


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ست به‌ مردنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی، ڤیزای به‌رپرسانی سعوودی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا و سزای دیكه‌شیان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنن. 


پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "وه‌ك حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه‌، ڤیزا هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی سه‌ربه‌ شانشینی سعوودی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، هه‌واڵگری و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ گومانمان هه‌یه‌ ده‌ستیان له‌ مردنی خاشقچیدا هه‌یه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزایان له‌سه‌ر داده‌نێین و سزای دیكه‌شیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سزاكان به‌و بڕیارانه‌ نامێننه‌وه‌ كه‌ ده‌ریانكردووه‌، به‌ڵكو له‌ژێر رۆشنایی زانیاری نوێدا به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای جیاوازدا و، گوتی: "ئه‌مریكا چاوپۆشی ناكات له‌و هه‌ڵوێسته‌ غه‌داره‌ی كرا بۆ بێده‌نگكردنی خاشقچی". 

هاوكات پۆمپیۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كار ده‌كات و به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای راستیه‌كاندا بۆ به‌ ته‌واوی روونكردنه‌وه‌ی كوشتنی خاشقچی، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌ كوشتنی خاشقچی به‌رپرسار ده‌كرێن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌. 


378 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر