Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوی قوتابیان كێشه‌كانی سیستمه‌كانی وه‌رگرتنی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران


په‌یام

ڕێكخراوی قوتابیانی‌ كوردستان كێشه‌كانی سیستمه‌كانی وه‌رگرتنی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ په‌ڕه‌ی‌ فه‌ڕمی‌ خۆیان بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه‌, پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سكاڵاو نائومێدییه‌كی زۆری قوتابیان و خوێندكاران، به‌وپێیه‌ی فۆرمی سكاڵا له‌ئاست داخوازییه‌كانی قوتابیاندا نه‌بووه‌، ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر ڕێگه‌یه‌كی تری ناڕه‌زایی و داخوازی‌ و نیگه‌رانییه‌كانی‌ قوتابیانی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ به‌رپرانی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ قوتابیانی‌ كوردستاندا هاتووه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر، سكرتاریه‌تی‌ ڕێكخراوی قوتابیان له‌ڕێگه‌ی (عه‌بدولستار مجید، وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵ)ـه‌وه‌ په‌یامی ناڕه‌زایی قوتابیانی گه‌یاندووه‌ته‌ (قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم) و ناوبراویش به‌ڵێنی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی داوه‌.  

عه‌بدولستار مجید له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، داواكاریی ڕێكخراوی قوتابیانی پێ گه‌یاندووه‌ كه‌ كۆكراوه‌ی تێبینیی و سه‌رنجه‌كان بووه‌ له‌باره‌ی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن و ئه‌وگرفتانه‌ی تووشی قوتابیان بوون به‌تایبه‌ت وه‌رنه‌گیرانی ده‌رچووانی خولی دووه‌م و جیاوازیی نمره‌ی وه‌رگرتن له‌نێوان خوولی یه‌كه‌م و دووه‌م.

جێی ئاماژه‌یه‌  دوێنێ‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ له‌ زنجیره‌ بڕیارێكدا جارێكی تر واده‌ی‌ تۆماركردنی‌ فۆرمی سكاڵای‌ بۆسه‌رجه‌م قوتابیانی‌ خولی‌ دووه‌م و ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ ناویان نه‌گه‌ڕاه‌وه‌ته‌وه‌ درێژكرده‌وه‌و وابڕیاریشه‌ له‌ڕێی‌ زیادكردنی‌ كورسی‌ خوێندن بۆ ده‌رچوانی‌ خولی‌ دووه‌می‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ زۆرینه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ وه‌ربگیرێن و جیاوازیی نێوان خولی یه‌كه‌م و دووه‌میش له‌ 3 نمره‌ی تێكڕا زیاترنه‌بێت.

345 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر