Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی راسپاردووه‌ بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ ته‌واوبووی عێراق وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات راده‌سپێرێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌ گواستنه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شداربوون. 


 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ ته‌واوبووی عێراق له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، كه‌ پێده‌چێت دواین كۆنگره‌ی بێت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگه‌یاند: له‌ گواستنه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شداربوون به‌بێ ململانێكردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و وتیشی: كاره‌كه‌ له‌ حكومه‌تێكه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ حكومه‌تێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ و ئه‌مه‌ش په‌یامێكی دڵنه‌وایی ده‌داته‌ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و هۆكاریش ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منییه‌كان.

عه‌بادی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی  بۆ راده‌ستكردنی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانیان به‌ حكومه‌تی داهاتوو راسپاردووه‌و دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی ئێستا سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌یه‌.
سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووش سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ ته‌واوبوو رایگه‌یاند: خه‌رجییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019 كه‌متر ده‌بێت، هه‌روه‌ها نرخه‌كان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا سه‌قامگیر بووه‌ و ئابوری وڵات به‌ به‌هێزی ماوه‌ته‌وه‌.

عه‌بادی وه‌ك ته‌نزێك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كه‌ن وتی: گوێبیستی و بینه‌ری ململانێ و سكاڵان كه‌ لێره‌ و له‌وێ له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام هیچكام له‌وانه‌ رووینه‌دا ده‌رباره‌ی به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌ عێراقدا كه‌ ئه‌ویش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌ماندا راده‌گه‌یه‌نرێت و پاش په‌سه‌ندكردن و سوێندخواردنیش، ده‌ستبه‌كارده‌بن.

407 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر