Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در: دژی پێدانی ده‌سه‌ڵاتین به‌ ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان


په‌یام

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در دژایه‌تی خۆی بۆ دووباره‌هاتنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌مووجاوه‌ كۆنه‌كان ده‌ربڕی و ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ به‌ ده‌نگدانی نهێنی بۆ كابینه‌ی حكومه‌ت ڕازی بن.


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در و لیستی سائیرون به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌: گه‌لی عێراق چاكسازی و ۆاكسازییان له‌حكومه‌تی ئاینده‌ ده‌وێت و دژی هه‌ر هه‌وڵێكن كه‌ حكومه‌ت له‌و ڕێگه‌یه‌ لابدات.
سه‌رۆكی لیستی سائیرون له‌ لێدوانه‌كه‌یدا نه‌خێری به‌ڕووی ده‌نگدانی نهێنی بۆ كابینه‌ی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پشكپشكێنه‌ی ڕه‌گه‌زی و ده‌مووچاوه‌ كۆنه‌كان و فشاری ده‌ره‌كی و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و كۆچی به‌لێشاوی هاوڵاتیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌در وتوشیه‌تی: گه‌لی عێراق چاوه‌ڕیی حكومه‌تێكی چاكساز و گۆڕانكارن و به‌ه‌ڵكانێكی سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكرات تا سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو دیارییان بكات به‌ب ێ فشاری هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات ده‌ستیان بۆ هه‌ڵهاتنی ئازادی و ڕیز و شكۆمه‌ندی به‌رزبكه‌نه‌وه‌و بێده‌نگ نه‌بن.

  جێی ئاماژه‌یه‌ ئێواره‌ی دوێنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامده‌درێت و عادل عه‌بدولمه‌هدی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات و ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌. 

362 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر